کورد گروپ دروست کراوە بۆ ئەوەی گروپێکی سەربەخۆی خۆت هەبێت. تۆ خۆت لێی بەرپرسیاریت، و هیچ کەس و هیچ شوێنێکی تر زۆری بەسەرتەوە نییە. کەس ناتوانێت پێت بڵێت ئەمە بکە یان ئەوە مەکە. تۆ ئازادیت.
تۆ خاوەنی گروپەکەتیت. هەر بیروباوەڕێکت هەبێت، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵت نییە و هیچ پەیوەندییەکمان بە گروپەکەتەوە نییە.
هەرگیز زانیارییەکانت، یان هەر زانیارییەک دەربارەی تۆ، بە هیچ کەسێک نادرێت.
هەر کەسێک بە بەستەرەکەی تۆ بێتە کورد گروپ، هەموو جارێک پارە بخاتە سەر ئەکاونتەکەی، ١٠٪ی ئەو پارەیە خۆکار دەچێتە سەر باڵانسی تۆ. هەتاهەتایە، بۆ هەموو پارەدانێکی.
ئەم بەستەرە تایبەتە بە تۆ. بینێرە بۆ هاوڕێکانت، و هەر کەسێک لە ڕێگەیەوە ئەکاونت دروست بکات و چالاک بێت، بۆ تۆ هەژمار دەکرێت.
…
کەسێک تەنها کاتێک بۆ تۆ هەژمار دەکرێت کە ئەکاونتەکەی ڕاستەقینە بێت: ٦٠ نامە لە گروپەکاندا بنێرێت، بەشداری ٣ گروپ بکات، و لە ٢ ڕۆژی جیاوازدا چالاک بێت. ئەمە بۆ ئەوەیە کەس نەتوانێت بە ئەکاونتی ساختە ئەستێرە وەربگرێت.
پاداشتی ١٠٪ تەنها بۆ ئەو پارەیەیە کە هاوڕێکەت خۆی ڕاستەوخۆ دەیخاتە سەر ئەکاونتەکەی. پارەی دیاری، تەحەدا، پشتگیری یان هەر پارەیەک کە کەسێکی تر بۆی بنێرێت هەژمار ناکرێت.
بە چەند هەنگاوێکی ئاسان، کورد گروپ وەک ئەپێک دەچێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت و ڕاستەوخۆ دەیکەیتەوە.
کورد گروپ ئەپێکی تایبەتی هەیە بۆ کۆمپیوتەری ویندۆز. دوو ڕێگا هەیە بۆ دابەزاندنی، باشترینیان ڕێگای یەکەمە.
بۆچی ئەمە باشترە؟ مایکرۆسۆفت خۆی پشکنیوێتی و پارێزراوە، هیچ ئاگادارکردنەوەیەک دەرناکەوێت، و ئەپەکە خۆی نوێ دەبێتەوە.
ئەگەر Microsoft Store لە کۆمپیوتەرەکەتدا نییە یان کار ناکات:
لە ناو نامەکانتدا دەتوانیت ناوی کەسێک یان گروپێک بنووسیت، و ناوەکە دەبێتە کارتێکی بچووک لەگەڵ وێنەکەی. هەر کەسێک دەستی پێدا بنێت، ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر پرۆفایلی ئەو کەسە یان لاپەڕەی ئەو گروپە.
لە کوێ کار دەکات؟ لە چاتی تایبەت، لە چاتی هەموو گروپەکان، و لە پۆستەکانی گروپ. ئەگەر ناوەکە هەڵە بێت یان ئەو کەسە یان گروپە نەبێت، وەک نووسینی ئاسایی دەمێنێتەوە.
تەحەدا پێشبڕکێیەکە لە نێوان دوو کەس یان دوو گروپدا. هاوڕێکانتان پشتگیریتان دەکەن و خاڵتان دەدەنێ؛ ئەوەی خاڵی زیاتر کۆبکاتەوە دەیباتەوە، و ٩٠٪ی پارەی پشتگیرییەکان بۆ خۆتە.
پارەی پشتگیری تا تەواوبوونی تەحەداکە هەڵدەگیرێت، بۆیە ناتوانرێت بەکاربهێنرێتەوە بۆ هەمان تەحەدا. پشتگیری لە تەحەدادا بۆ چالێنجی مانگانەی ڕازاندنەوەش دەژمێردرێت.
بە پاراستنی ئەکاونت، تەنها زانینی ناو و وشەی نهێنی بەس نییە بۆ چوونەژوورەوە: سێ وشەی نهێنیش پێویستە کە تەنها خۆت دەیانزانیت. ئەگەر کەسێک وشەی نهێنییەکەت بزانێت، هێشتا ناتوانێت بچێتە ناو ئەکاونتەکەت.
بۆچی گرنگە؟ باڵانس، گروپەکان و ناوبانگی ئەکاونتەکەت پارەی ڕاستەقینەی تێدایە. وشەی نهێنی دەکرێت لە مۆبایلێکی تر یان لە لینکێکی ساختە بدزرێت، بەڵام سێ وشەکە تەنها لە سەری تۆدان.