کورد گروپ

سیاسەتی تایبەتمەندی

دوایین نوێکردنەوە: ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦

کورد گروپ چییە؟

کورد گروپ (kurd.group) ماڵپەڕ و ئەپێکی کۆمەڵایەتییە بۆ دروستکردنی گروپ، چاتکردن، پۆستکردن و یاریکردن. ئەم پەڕەیە ڕوونی دەکاتەوە چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە و چۆن بەکاری دەهێنین.

چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە؟

  • ئەکاونت: ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی. وشەی نهێنی بە شێوەیەکی شاردراوە (hash) هەڵدەگیرێت و کەس ناتوانێت بیخوێنێتەوە. ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایل داوا ناکەین.
  • پرۆفایل، ئەگەر خۆت دایبنێیت: وێنە، باکگراوند، دەربارەی خۆت، تەمەن و ڕەگەز. هەروەها ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ و ناونیشان، ئەگەر خۆت بتەوێت لە ڕێکخستنەکان دایانبنێیت؛ ئەمانە تەنها ئەوانە دەیانبینن کە ئەکاونتیان هەیە، و هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت لایان ببەیت.
  • ئەوەی دەینێریت: نامە، وێنە و نامەی دەنگی لە گروپ و نامەی تایبەت، پۆست، و ڕاپۆرت.
  • پارە: باڵانس و مێژووی مامەڵەکانت، وەک پڕکردنەوە، دیاری و پشتگیری. پارەدانی کریپتۆ لەلایەن NOWPayments ـەوە دەکرێت و ئێمە زانیاری جزدانەکەت هەڵناگرین.
  • زانیاری تەکنیکی: کووکییەک بۆ ئەوەی لە ژوورەوە بمێنیتەوە، و ڕێکخستنەکانی وەک زمان و ڕووکار کە تەنها لە ئامێرەکەی خۆتدا هەڵدەگیرێن. ئەدرێسی IP تەنها بۆ ڕێگریکردن لە سپام بەکاردێت.

چۆن بەکاری دەهێنین؟

تەنها بۆ ئەوەی کورد گروپ کار بکات، بۆ پاراستنی بەکارهێنەران لە سپام و فێڵ، و بۆ وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتەکان. ڕیکلاممان نییە، و زانیارییەکانت نافرۆشین و نایدەین بە هیچ کەس.

چی گشتییە و چی تایبەتە؟

  • ناو و پرۆفایلەکەت، گروپەکانت، نامەکانی چاتی گروپ و پۆستەکان هەمووان دەیانبینن.
  • نامەی تایبەت، و وێنە و دەنگەکانی ناوی، تەنها ئەو دوو کەسە دەیبینن.
  • دەتوانیت باڵانسەکەت و لیستی دیارییەکانت لە پرۆفایلەکەت بشاریتەوە.

چەند ماوە هەڵدەگیرێت؟

چاتی هەر گروپێک نوێترین ٦٠ نامە هەڵدەگرێت (گروپی ئاستی بەرزتر بە پێی ئاستەکەی تا ١٢٠ نامە) و نامەی تایبەت نوێترین ٩٠ نامە. نامە کۆنەکان لەگەڵ وێنە و دەنگەکانیان بە یەکجاری دەسڕێنەوە.

کاتێک کەسێک بلۆک دەکەیت، گفتوگۆکەتان لە لیستی نامەکانت لادەبرێت و ئەو کەسە ناتوانێت نامەت بۆ بنێرێت. ئەگەر بلۆکەکە لابەیت، گفتوگۆکە دەگەڕێتەوە.

مایکرۆفۆن

مایکرۆفۆن تەنها کاتێک بەکاردێت کە خۆت دوگمەی تۆمارکردنی نامەی دەنگی یان قسەکردن لە یاریدا دادەگریت. قسەکردن لە کاتی یاریدا ڕاستەوخۆیە و تۆمار ناکرێت.

خزمەتگوزارییەکانی تر کە بەکاریان دەهێنین

  • Netlify: هۆستکردنی ماڵپەڕەکە و هەڵگرتنی داتاکان.
  • NOWPayments: پارەدان بە کریپتۆ.
  • Google Fonts: فۆنتەکانی ماڵپەڕەکە.
  • OpenRelay (Metered): گەیاندنی دەنگ لە کاتی یاریدا، کاتێک پەیوەندی ڕاستەوخۆ نەکرێت.

پاراستن

هەموو پەیوەندییەکان بە HTTPS پارێزراون. دەتوانیت لە دەستکاریکردنی پرۆفایل، پاراستنی ئەکاونت بە سێ وشەی نهێنی چالاک بکەیت.

یاساکانی کورد گروپ

هەر گروپێک و هەر کەسێک ئازادە، بەڵام وێنەی ڕووتی، توندوتیژیی ڕاستەقینە، هەڕەشە و فێڵ ڕێگەپێنەدراون. دەتوانیت هەر شتێکی وا ڕاپۆرت بکەیت. کورد گروپ دەیسڕێتەوە و دەتوانێت ئەکاونت یان گروپەکە ڕابگرێت.

منداڵان

کورد گروپ بۆ منداڵان دروست نەکراوە و تەنها بۆ کەسانی ١٤ ساڵ و سەرووترە.

سڕینەوەی ئەکاونت و زانیارییەکانت

بۆ سڕینەوەی ئەکاونتەکەت و هەموو زانیارییەکانت، لە واتسئاپ پەیوەندیمان پێوە بکە و ناوی بەکارهێنەرەکەت بنووسە. لە ماوەی ٧ ڕۆژدا دەیسڕینەوە.

پەیوەندی

واتسئاپ:

+964 770 409 3971

ئەگەر ئەم سیاسەتە بگۆڕین، ئەم پەڕەیە نوێ دەکەینەوە.

گەڕانەوە بۆ سەرەکی

Privacy Policy (English)

Last updated: October 30, 2026

What is Kurd Group?

Kurd Group (kurd.group) is a social website and app for creating groups, chatting, posting and playing games. This page explains what information we collect and how we use it.

What we collect

  • Account: a username and a password. Passwords are stored hashed and nobody can read them. We do not ask for an email address or a phone number.
  • Profile, if you add it: picture, banner, about text, age and gender. Also a phone number, email and address, if you choose to add them in Settings; only people with an account can see them, and you can remove them at any time.
  • What you send: messages, pictures and voice messages in groups and private chats, posts, and reports.
  • Money: your balance and transaction history, such as top-ups, gifts and support. Crypto payments are processed by NOWPayments; we do not store your wallet details.
  • Technical: a cookie that keeps you signed in, and settings such as language and theme that stay on your own device. IP addresses are used only to stop spam.

How we use it

Only to run Kurd Group, to protect users from spam and fraud, and to handle reports. We show no ads, and we never sell or give your information to anyone.

Public and private

  • Your username, profile, groups, group chat messages and posts are visible to everyone.
  • Private messages, and their pictures and voice messages, are visible only to the two people in the chat.
  • You can hide your balance and your gift list on your profile.

How long we keep it

Each group chat keeps its newest 60 messages (up to 120 for groups of a higher level) and each private chat its newest 90. Older messages are deleted for good, together with their pictures and voice messages. When you block someone, the chat leaves your message list and they can no longer message you. If you unblock them, the chat comes back.

Microphone

The microphone is used only when you press the button to record a voice message or to talk during a game. Voice during games is live and is not recorded.

Services we use

  • Netlify: hosting the website and storing data.
  • NOWPayments: crypto payments.
  • Google Fonts: the website's fonts.
  • OpenRelay (Metered): relaying voice during games when a direct connection is not possible.

Security

All connections use HTTPS. You can turn on account protection with three secret words in Edit profile.

Kurd Group rules

Every group and every person is free, but nudity, real-world graphic violence, threats and fraud are not allowed. You can report anything like this. Kurd Group removes it and can suspend the account or the group.

Children

Kurd Group is not designed for children and is only for people aged 14 and over.

Deleting your account and data

To delete your account and all your data, contact us on WhatsApp with your username. We delete it within 7 days.

Contact

WhatsApp: +964 770 409 3971

If we change this policy, we will update this page.